گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

غالب محه‌مه‌د: چاره‌نووسى ده‌یان لیتر سوته‌مه‌نى كه‌ حكومه‌تى عێراق ناردویه‌تى بۆ هه‌رێم نادیاره‌

2019.07.14 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا   غالب محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2018 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 ده‌یان لیتر به‌نزین و گاز و نه‌وت-ى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك ناردووه‌، به‌ڵام چاره‌نووسىیان نادیاره‌ و نه‌دراوه‌ به‌ هاوڵاتیان". . له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌واییه‌دا، كه‌ له‌ نوسینگه‌ى سلێمانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامیدا، غالب محەمەد روونیکردەوە، بڕه‌ سوته‌مه‌نییه‌كان به‌ناوى هاوكارى و ئاواره‌كان و موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان وه‌رگیراوه‌، ته‌نها له‌ پارێزگاى سلێمانى زیاتر له‌ 21 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌ناوى ئاواره‌ وه‌رگیراوه‌، له‌ پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر له‌ 4ملیۆن لیتر و له‌ دهۆك زیاتر له‌ 3ملیۆن لیتر به‌ناوى ئاواره‌ وه‌رگیراوه‌". . غالب محەمەد، جەخت دەکاتەوە "له‌ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك 48 ملیۆن لیتر گاز به‌ناوى پاڵپشتى موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان وه‌رگیراوه‌ و نه‌دراوه‌ به‌ موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و كۆمپانیا حزبییه‌كان و پارێزگاره‌كانیش ڕێگه‌ خۆشكه‌ربوون له‌ هه‌رێم تا چاره‌نووسى ئه‌و سوته‌مه‌نییانه‌ دیار نه‌بێت، خه‌ڵك هه‌یه‌ تائێستا پێمان ده‌ڵێت 3 ساڵه‌ نه‌وتم وه‌رنه‌گرتوه‌". . ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق، بەپێویستیزانى مۆڵه‌تى كاركردن لە چه‌ند كۆمپانیایه‌كى "حزب"ى بسەنرێتەوە کە لەهەرێم کاردەکەن و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق ده‌كه‌ن تا لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ى هۆكارن بۆ نادیارى بڕه‌ سوته‌مه‌نیه‌كان بدرێنه‌ دادگا". .