گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە هەولێر کوژرا

2022.01.15 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە هەولێر کوژرا

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر نزیک ناحیەی عەنکاوە کوژرا و پۆلیسیش ناسنامەی کەسەکە ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (15-1-2022) ئاماژەی بەوەداوە، "شەوی رابردوو لە گەڕەکی -کورانی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن روویدا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر -گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە خورشید) کوژراوە".

 

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە، تا رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە. دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو".