گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئافرەتێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە پیاوێک دەکات

2022.01.14 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئافرەتێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە پیاوێک دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، چەند کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە لەنێویاندا، ئافرەتێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە پیاوێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە پێنج کەیسی جیادا چەند کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ڕێگەی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکردووە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو لە کەیسەکان لە پارێزگای نەینەوا بوون و سێ کەیسەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی کەرکوک، زیقار و بەسڕە بوون. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە یەکێک لە کەیسەکاندا ئافرەتێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە پیاوێک کردووە و لە بەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە، لە کەیسێکی دیکەشدا بە پێچەوانەوە گەنجێک هەڕەشەی لە کچێک کردووە. 

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دەستیپێکردووە و وێنە و دۆکیۆمێنتەکانی قوربانییەکانیش سڕدراونەتەوە.