گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئەو باندەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەولێر دزیبوو دەستگیرکران

2022.01.14 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو باندەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەولێر دزیبوو دەستگیرکران

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئه‌و بانده‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا به‌ناوی هه‌لی كار 8 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هاووڵاتیانیان دزیبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، " باندێكی دزیكردن به‌ناوی هه‌لی كار فێڵیان له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیون، دوای به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به‌ هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و ئه‌و بانده‌ ده‌ستگیركران." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانده‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ش ده‌درێنه‌ دادگا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن."