گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەند پارەیان لێسەندووە

بەڤیدیۆ؛ لە شارێکی هەرێم سێ کەس لە ڕێگەی سناپچات کچێک هەڵدەخەڵەتێنن

2022.01.14 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە شارێکی هەرێم سێ کەس لە ڕێگەی سناپچات کچێک هەڵدەخەڵەتێنن

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک سێ گەنجی دەستگیرکرد کە لە ڕێگەی "سناپچات و ئینستاگرام" کچیان خەڵەتاندووە و لە یەکێک لە کارەکانیاندا زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریان لە کچێک وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچانیان خەڵەتاندووە." 

 

لە یەکێک لە کەیسەکاندا، ئەو سێ تۆمەتبارە بە فێڵ بڕی 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە. 

 

یەکێک لە گەنجەکان دەڵێت، بە کچەکەی وتووە، "دوو هاوڕێکەم توشی کێشەیەکی گەورە بوون و دەستگیرکراون، بۆ ئازادکردنیان پێویستیان بە پارەیە، ئەگەر هاوکاریان نەکات توشی کێشەی گەورە دەبن." 

 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت،  کچەکە تەمەنی هێندە گەورە نەبووە ئەو پارەیەی هەبێت، بەڵکو پارەکەی لە ماڵەوە دزیوە و پێی داون، دەشڵێت، "بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەین ئاگاداری منداڵەکانیان بن کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن."