کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.3 پله بە پێوەری رێختەر، باشووری ویلایه‌تی مالوكوی باكووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند. . لەوبارەوە ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا USGS رایگه‌یاندووە چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دووری 102 كیلۆمه‌تر له شاری لاویه‌وه بووه و له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تردا روویداوه. . هاوکات دامه‌زراوه‌ی كه‌شناسیی ئیندۆنێزیا ڕایگەیاندووە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:10 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەمموزی 2019، ڕویداوە و گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌شی بە 7.2 پله بەپێوەری رێختەر دیارییکردووە. . لەگەڵ ئەوەی بومەلەرزەکە گوڕەکەی بەهێزبووە، بەڵام دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئیندۆنیزیا تا ئێستا هۆشدارییان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی شەپۆڵەکانی تسونامی نه‌داوە. . 28ی ئه‌یلوولی 2018، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.5 دوورگه‌ی سولاوێسی و كه‌نداوی پالو لە ئیندۆنێزیا هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ك شەپۆڵی تسونامی به‌دوای خۆیدا دروستکرد بەهۆیەوە چوار هەزار 300 کەس گیانیان لەدەستدا. .