گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە؛ بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن

2022.01.14 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە؛ بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن

 

ناس کورد- 

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگیەنراوێکدا رایگه‌یاند، "ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا (هەینی 14-1-2022) هاتووه‌،  "پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن." 



زیاتر بخوێنەرەوە: بەغدا؛ بەرپرسێکی پارتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین، ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

 

پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

14ـی کانوونی دووەمی 2022