گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە؛ کێشە دروست بووە و کارەبا کەم دەبێتەوە

2022.01.14 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە؛ کێشە دروست بووە و کارەبا کەم دەبێتەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی باران و هەورەبروسکەوە لە قەزای کفری و ناحیەکانی دەوروبەری پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لە خزمەت بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسكەكانی ( مانیعە صواعق)." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاگاداری دانیشتووانی قەزای کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەینەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکرنی ئەو گرفتە."