گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ڕاگرتنی دەوام بەهۆی مەترسییەکانی ئۆمیکرۆن ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.14 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ڕاگرتنی دەوام بەهۆی مەترسییەکانی ئۆمیکرۆن ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" مەترسی بۆسەر منداڵانیش هەیە و دەشڵیت، قەدەغەی هاتوچۆ و ڕاگرتنی دەوام دەکەوێتەسەر دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گشتیی لە وەزارەتی لە وەزارەتی تەندروستی (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "نیشانەکانی توشبوون بە ئۆمیکرۆن هاوشێوەی نیشانەکانی نەوەکانی دیکەی کۆرۆنایە و مەترسیی لەسەر منداڵانیش هەیە." 

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕاگرتنی دەوام دەکەوێتەسەر دۆخی ڤایرۆسەکە لەماوەی داهاتوودا و هەموو ئەگەرێک لە قەبارەی مەترسیی ڤایرۆسەکە کراوەیە." 

 

لەدوای تۆمارکردنی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە ئامارەکانی کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.