گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر لە بەرهەم ساڵح نزیك بوو

ئەلعەرەب: خۆ پاڵاوتنی زێباری تاقیكردنەوەیەكی قورسە بۆ سەدر

2022.01.14 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: خۆ پاڵاوتنی زێباری تاقیكردنەوەیەكی قورسە بۆ سەدر

ناس كورد_

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە خۆپاڵاوتنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئەو هێزە عێراقییانە دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوە كە بانگەشەی چاكسازی و گۆڕانكاری دەكەن بە تایبەت سەدر و ڕەوتەكەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (14_1_2022) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە، لە زاری خەڵكانی چالاكی عێراقەوە باس لەوە دەكات چاوەكان لەسەر هەڵوێستی سەدر و ڕەوتەكەی ئەون (76 كورسی) لەبارەی خۆ پاڵاوتنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بەوپێیەی هەمیشە پێداگری لەسەر چاكسازی و گۆڕانكاری دەكەن.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی باسكردووە هەنگاوەكەی زێباری هێزە پەرلەمانییەكان دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس لە بەرداشی پابەندییە سیاسییەكان و دروشمەكانی پێشوویان، بەو پێیەی پێشتر هوشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دارایی لە كابینەی عەبادیدا متمانەی لێ وەرگیراوەتەوە.

 

راپۆرتەكە پێیی وایە سەدرییەكان پێشتر لە بەرهەم ساڵحەوە نزیك بوون و هەردوولا لەسەر پاڵپشتیكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق كۆك بوون كە بەشێكی سەرەكی دروشمەكانی سەدرە، بەڵام ئێستا هاوپەیمانییان لەگەڵ پارتی هەیە.

 

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى داواکارى فەرمى پێشکەشکرد بەمەبەستى خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار.  

ئەو هەنگاوەى زێبارى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار، لەکاتێکدا یەکێتى جەختدەکاتەوە کە ئەو پۆستە مافى ئەوە و تاکە کاندیدیشى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى ئێستایە.