گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هێرشی جیا

هێرش كرایە سەر دوو بارەگای حەلبوسی و خەنجەر لە بەغدا

2022.01.14 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
هێرش كرایە سەر دوو بارەگای حەلبوسی و خەنجەر لە بەغدا

 ناس كورد_

دوای نیوە شەوی ڕابردوو دوو بارەگاتی حیزبەكانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی و عەزمی خەمیس خەنجەر دووچاری هێرش بوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی سەرچاوەكانی ناس (14_1_2022) هێرشی سەر بارەگاكەی عەزم لە ناوچەی یەرموكی بەغدا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە و زیانی مادەی لێ كەوتووەتەوە.

 

ئەم هێرشە بەدوای ئەوەدا هات كە بارەگایەكی هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی لە ئەعزەمییە درایە بەر دەستڕێژی گولە لە شارۆچكەی ئەعزەمییەی بەغدا.

 

لەم بارەیەشەوە سەركردە لە تەقەدوم مەحمود عیساوی لە بەیانێكی كورتدا دەڵێت "پەیشمان نابینەوە لە مافی خەڵكی خۆمان و هێرشەكەی سەرمان مایەی شانازییە".

 

هاوپەیمانییەكانی تەقەدوم و عەزمی سوننە بەشێكن لەو زۆرینەی بەشدارییان لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا كرد لەگەڵ موقتەدا سەدر و پارتی دیموكراتی كوردستان لێكگەیشتنیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق.

 

فيديو من داخل المقر المستهدف لتحالف ’تقدم’ في الأعظمية

me_ga.php?id=31813

توقفا وأشعلا فتيل المتفجرات.. لحظة مهاجمة مقر تحالف ’تقدم’ في الأعظمية