گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە قەزایەکی دیکەی هەرێم دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

2022.01.13 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەزایەکی دیکەی هەرێم دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

ناس کورد-

قائیمقامییەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری قەزاکە بەرمیلێک نەوتیان پێدەدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی سنوری قەزای كۆیە ( ناوشار،ناحیەكان،گوندەكان)  لە هەفتەی داهاتووەوە هەر خێزانە و بەرمیلێك نەوتی  بەسەردا دابەش دەكرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ئەم ساڵ لە ڕێگای ریزبەندی بریكارەكانی خۆراك دەبێت و هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی بۆ دابین دەكرێت لەبەرامبەر ئەو بڕەپارەیەی حكومەتی هەرێم دیاری كردووە کە (٥٥,٠٠٠) دینارە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پرۆسەكە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و بەردەوام دەبێت تا سەرجەم خێزانەكان بەشە نەوتی خۆیان بەسەردا دابەشدەكرێت."