گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێکی دیکە لە کچە مۆدێلەکان لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی هاتەدەنگ

2022.01.13 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێکی دیکە لە کچە مۆدێلەکان لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی هاتەدەنگ

ناس کورد- 

سۆڤین ساڵح کە خۆی وەک کچە مۆدێل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەناسێنێت ڕەتی دەکاتەوە دەستگیرکرابێت و دەڵیت، بوختانی بۆ کراوە و ئەو دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی دوو ڕۆژە هەڵمەتێک لەشاری هەولێر دەستیپێکردووە و بەوتەی پارێزگاری شارەکە ئەو شوێنانەی کە قومار و کاری لەشفرۆشی تێدا دەکرێت دادەخرێن، لەو نێوەندەشدا ناوی چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەوترێت، لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرکراون. 

 

لەوبارەیەوە یەکێک لەو کچانەی کە وەک کچە مۆدێل خۆی دەناسێنێت بەناوی سۆڤین ساڵح لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "بیستومە دەوترێت من دەستگیرکراوم، بەڵام بوختانم بۆ کراوە و ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە." 

 

سەبارەت بەوەشی کە بەرپرسێک ئازادی کردبێت، دەڵێت، "من لە هەولێر هیچ بەرپرسێک ناناسم، دەستگیرنەکراوم تا ئازاد بکرێم، نازانم بۆچی دەستگیربکرێم." 

 

پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران، هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا. دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیرا".  

  

ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت".