گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر بزانە

ئیسرائیل تۆڕێکی سیخوڕیی ئێرانی هەڵوەشاندنەوە کە لەڕێگەی فەیسبوکەوە یەکیان ناسیوە

2022.01.13 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل تۆڕێکی سیخوڕیی ئێرانی هەڵوەشاندنەوە کە لەڕێگەی فەیسبوکەوە یەکیان ناسیوە

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەى تۆڕێکی سیخوڕیی پێنج کەسی ڕاگەیاند کە کاریان بۆ ئێران کردووە و هەزاران وێنەی شوێنە هەستیارەکانی ئەو وڵاتەیان گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕەکە لە چوار ژنی جولەکەی بە ڕەگەز ئێرانی پێکهاتووە کە لەلایەن پیاوێکی جولەکە لەناو ئێرانەوە بەڕێوەبراوە، پیاوە ئێرانییەکە خۆی بە ڕامبود نامدار ناساندووە و لەڕێگەی فەیسبوکەوە ئەو چوار ژنەی ناسیوە و دواتر لەڕێگەی واتسئەپەوە پەیوەندییەکانیان بەردەوام بووە.

 

ئەو چوار ژنە هەزاران وێنەی شوێنە هەستیارەکانی ئیسرائیلیان گرتووە و پەیوەندییان لەگەڵ بەپرسیانی حکومەت دروستکردووە.


پارێزەرانی ئەو چوار ژنە دەڵێن هێشتا دڵنیانەبوونەتەوە کە ئاخۆ ئەو پیاوە ئێرانییە کارمەندی دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانە یاخود نا، بەڵام ژنەکان جەختیان کردووەتەوە کە مەبەستیان نەبووە زیان بە ئاسایشی ئیسرائیل بگەیەنن.


بەڵام دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل دەڵێت ئەوە "دۆسیەکی جدییە" و هەوڵ دراوە تۆڕێکی سیخوڕیی ئێران لەناو ئیسرائیلدا دروست بکرێت، بۆیە ئەو ژنانە "تۆمەتی قورس" ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە.

 

دەشڵێت، "سەرباری ئەوەی ژنەکان زانیویانە ئەو پیاوە ئێرانییە کارمەندی ئاسایشە، بەڵام هێشتا پەیوەندییان لەگەڵی بەردەوام بووە و چەند ئەرکێکیان بۆ ئەنجام داوە و چەند گوژمەیەک پارەیان لێ وەگرتووە."

 

بەپێی لێدوانی دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل بۆ بی بی سی، "یەکێک لە ژنەکان کە تەمەنی 40 ساڵە وێنەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کە ئەو کاتە لە تەلئەبیب بووە گرتووە، هەروەها وێنەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گرتووە."


دەشلێت، "پیاوە ئێرانییەکە داوای لە یەکێک لە ژنەکان کردووە کوڕەکەی بنێرێتە خزمەتی سەربازیی هەواڵگریی ئیسرائیل."

 

یەکێکی تر لە ژنەکان کە تەمەنی 57 ساڵە هانی کوڕەکەی داوە بچێتە خزمەتی سەربازیی هەواڵگری، هەروەها هەمان ئەو ژنە هەوڵی داوە ڕێکخراوێک یاخود گروپێک بۆ ئیسرائیلییە بە ڕەگەز ئێرانییەکان دروست بکات و زانیاریی کەسیشی لێوەرگرتوون.

 

زیاتر لەوەش، هەوڵی داوە ببێتە هاوڕێی نزیکی ژنە پەرلەمانتارەکانی ئیسرائیل، کامێرایەکی نهێنیشی لە ژووری ماساجکردنی تایبەتی خۆی داناوە تاوەکو ڤیدیۆ و وێنەی هەستیاری نێچیرەکانی پێ بگرێت.