گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکەم پەیام لە سەدرەوە لەسەر هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان

2022.01.13 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پەیام لە سەدرەوە لەسەر هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ لەسەر ڕاگرتنی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هاتەدەنگ و دەڵێت، یەکەم هەنگاوی بوونی ئۆپۆزیسیۆنە لەناو پەرلەمان بەبێ پەنابردن بۆ توندوتیژی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ لە تویتێکدا (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، " بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ راگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکەم هەنگاوی بوونی ئۆپۆزیسیۆنە لەناو پەرلەمان بەبێ پەنابردن بۆ توندوتیژی لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی." 

 

لە پەیامەکەیدا موقتەدا سەدڕ هیواشی خواستووە، "ئۆپۆزیسیۆن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی کار بکات و رەچاوی پێویستیی گەل بکات و هاوکار بێت بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت و بە لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران هەستێت، نەک بۆ دەستکەوتی سیاسی کۆسپی بخاتە بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێ." 

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کارى دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردراوى پەرلەمانى هەڵپەسارد، تا یەکلاییکردنەوەى تانەى دوو پەرلەمانتار.    

  

بەپێی بەڵگەنامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارەکە لەسەر بنەماى تانەى باشم خەشان و مەحمود داود ئەندامانى پەرلەمان دەرکراوە لەدى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى کە تێیدا بانگەشەى ئەوە کراوە دانیشتنى پەرلەمان پێشێلکاریی یاسایی تێدا بووە.    

 

دواتریش لە ڕوونکردنەوەیەکدا دادگای فیدراڵیی عێراق  ڕایگەیاند، " فەرمانی هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە سکاڵایەک لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و كاریگەریی ناكاتە سەر وادەی دەستوری بەتایبەت دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەروەها رێوشوێنەكانی تایبەت بە ڕاسپاردنی گەورەترین كوتلە بۆ پێكهێنانی حكومەت."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پرسە تەنها لە یەك حاڵەتدا کاریگەری هەیە، ئەویش دەركردنی بڕیاری كۆتایی دادگایە بە هەڵوەشاندنەوەی رێوشوێنەكانی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانە كە ئەوەش تائێستا ڕوینەداوە و چاوەڕوانی دانیشتنی دادگان لەوبارەیەوە."