ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت و بانگهێشت کرا تا لە نزیکترین کاتدا سەردانی ئەمریکا بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرێزیان خواست، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی بەرێزیانی کرد تا لەنزیکترین کاتدا سەردانی ئەمریکا بکات و تەئکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 کانونی دووەم 2022