گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

خێزانێکی کورد لە ئاوەکانی یۆنان خنکان

2022.01.13 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانێکی کورد لە ئاوەکانی یۆنان خنکان

ناس کورد- 

ژن و پیاوێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوەکانی یۆنان خنکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، " ژن و پیاوێکی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەردی تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانەی تەمەن 28 ساڵ لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا  لە ئاوەکانی یۆنان خنکان." 

 

کەسوکاری ئەو دوو هاوسەرە هەواڵەکەیانپشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، "جەلیل و سومەیە ساڵی ڕابردوو زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو و لە تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتبوون."

 

ئەو ڕێکخراوە دەڵێت،  لەمانگی 3ی ساڵی ڕابردووەوە  لانیکەم 18 پەنابەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە سێ کەسیان ژن بوون.