گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەبارەت بە دروستبوونی کێشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.13 - 18:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بە دروستبوونی کێشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دادگای فیدراڵیی عیراق ڕایگەیاند، هەڵپەساردنی کارەکانی  دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق کاریگەری لەسەر وادەی دەستوریی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دروست ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دادگای فیدراڵیی عێراق (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، " فەرمانی هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە سکاڵایەک لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و كاریگەریی ناكاتە سەر وادەی دەستوری بەتایبەت دوا وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەروەها رێوشوێنەكانی تایبەت بە ڕاسپاردنی گەورەترین كوتلە بۆ پێكهێنانی حكومەت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پرسە تەنها لە یەك حاڵەتدا کاریگەری هەیە، ئەویش دەركردنی بڕیاری كۆتایی دادگایە بە هەڵوەشاندنەوەی رێوشوێنەكانی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانە كە ئەوەش تائێستا ڕوینەداوە و چاوەڕوانی دانیشتنی دادگان لەوبارەیەوە." 

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کارى دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردراوى پەرلەمانى هەڵپەسارد، تا یەکلاییکردنەوەى تانەى دوو پەرلەمانتار.  

  

بەپێی بەڵگەنامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارەکە لەسەر بنەماى تانەى باشم خەشان و مەحمود داود ئەندامانى پەرلەمان دەرکراوە لەدى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى کە تێیدا بانگەشەى ئەوە کراوە دانیشتنى پەرلەمان پێشێلکاریی یاسایی تێدا بووە.  

 

me_ga.php?id=31791