کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شاری نیۆیۆڕک لە ناوچەی مانهاتن بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەکارکەوتن. . میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی دوێنێ 13ی تەمموزی 2019، کارەبای مانهاتن کوژاوەتەوە. . لەوبارەوە سی ئێن ئێن بڵاویکردوەتەوە، پچڕانەکە کاریەگەری لەسەر 72 هەزار هاوبەشی کارەبا دروستکردووە. . بەهۆی پچڕانی کارەباوە، هێلەکانى میترۆ، هیماکانى هاتووچۆ و ئەسانسۆرەکان و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی گشتی لەکارکەوتوون. . بەرگری شارستانی مانهاتن بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە دەیان داواکاری فریاگوزاییان لە هاوڵاتیانەوە پێگەیشتووە کە لە میترۆکان و ئاسانسۆرەکان ماونەتەوە. . هاوڵاتیان لە ماوەی کارەبا بڕانەکە بەشێکیان لەسەر شەقامەکان مانەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین دیمەنیان لەسەری بڵاوکردەوە. بەرپرسانی ناوچەکە ڕایگەیاندووە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ڕوداوەکە ڕوویداوە. . [embed]https://twitter.com/jasonmante/status/1150225465082359808[/embed]