گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری لە دابەشکردنی مووچەی چەند لیوایەکی پێشمەرگەدا دەکرێت

2022.01.13 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری لە دابەشکردنی مووچەی چەند لیوایەکی پێشمەرگەدا دەکرێت

ناس کورد- 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، چەند لیوایەکی تری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە سیستمی (چەکی بانکی) موچە وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ عەمید توانا صدیق، بەڕێوەبەری ژمێریاری سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی مقەدەم یۆلیانۆ ئامادیۆ، نەقیب ماڵدۆنادۆ لە بەشی هاوکارییە سەربازیەکانی هاوپەیمان DMA، سەردانی یەکێک لەبانکەکانی ناوشاری هەولێریان کرد، بەمەبەستی گۆرینی شێوازی وەرگرتنی موچەی پێشمەرگەیە لە سیستمی کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر ئەمرۆ بریاردرا لە مانگەکانی داهاتووەوە چەند لیوایەکی تر بە سیسمی چەکی بانکی موچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم هەوڵەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی و بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگەیە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە."