گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى نوێ لەیەکێتییەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

2022.01.13 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لەیەکێتییەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، تەنها بەرهەم ساڵح کاندیدى حزبەکەیانە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، ئەوەش دواى ئەوەى سەرکردەیەکى دیکەى ئەو حزبەش خۆى بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئێمە وەکو یەکێتی تەنها یەک کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە، ئەویش دکتۆر بەرهەمە."

 

ئەوە لەکاتێکدایە، جگە لەبەرهەم ساڵح کە خۆى بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکردووە، ئەمڕۆ لەتیف لەتیف رەشید ئاوەڵزاوى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى کۆچکردووى یەکێتى خۆى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆککۆمارى عێراق کاندیدکرد. 

 

لەتیف رەشید لەلێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو کاندیدى هیچ حزبێک نییە و بەنیاز نییە تا کۆتایی پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکشێتەوە.   

  

هەروەها رەتیکردەوە پارتى و یەکێتى رەزامەندنەبن لەسەر خۆکاندیدکردنى و وتى "بەپێچەوانەوە زۆربەى حزبەکان پشتگیریم دەکەن".