گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکى یاسایی: بڕیارەکەى دادگا رێوشوێنەکانی خۆپاڵاوتن و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش رادەگرێت

2022.01.13 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکى یاسایی: بڕیارەکەى دادگا رێوشوێنەکانی خۆپاڵاوتن و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش رادەگرێت

ناس کورد-

 

شارەزایەکى یاسایی رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ هەڵپەساردنى کارەکانى دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردراوى پەرلەمان، بەماناى وەستانی کاتی رێوشوێنەکانی خۆپاڵاوتن و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماریشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتیف مستەفا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دادگای فیدرالی بریاریدا بە، وەستاندنی کارەکانی سەرۆکایەتی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی تا ئەوکاتەی چارەنوسی ئەو دەعوایە یەکلا دەکرێتەوە سەبارەت بەدەستوری بونی دانیشتنی یەکەم کە لەدادگاکە تۆمار کراوە، ئەوە بەمانای وەستانی کاتی رێوشوێنەکانی خۆپاڵاتن و ھەلبژاردنی سەرۆک کۆماریشە.

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق (13-1-2022) کارى دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردراوى پەرلەمانى هەڵپەسارد، تا یەکلاییکردنەوەى تانەى دوو پەرلەمانتار.  

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارەکە لەسەر بنەماى تانەى باشم خەشان و مەحمود داود ئەندامانى پەرلەمان دەرکراوە لەدژى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى کە تێیدا بانگەشەى ئەوە کراوە دانیشتنى پەرلەمان پێشێلکاریی یاسایی تێدا بووە.    

me_ga.php?id=31791