گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ ئەو کەسانە دەستگیرکران کە بە فێڵى سوتانى ئۆتۆمبێل پارەیان لەخەڵک کۆکردەوە

2022.01.13 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ئەو کەسانە دەستگیرکران کە بە فێڵى سوتانى ئۆتۆمبێل پارەیان لەخەڵک کۆکردەوە

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى راگەیاند کە بەناوى سوتانى ئۆتۆمبێلەکەیان پارەیان لەخەڵک کۆکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئه‌و باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌حركه‌و سه‌نگه‌سه‌رو چه‌ند پارێزگایه‌كى ترو له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

 

مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان - بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه‌ .

 

 

دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان - ڕانیه‌ ، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه‌ خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له‌ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ .

 

بەھۆی گومانیان لەڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه‌ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه‌و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌ نییه‌و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه‌ شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كریویانه‌و خۆیان سوتاندویانه‌ .

 

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌حركه‌و سه‌نگه‌سه‌رو چه‌ند پارێزگایه‌كى ترو له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان