کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە هەر هەلومەرجێکدا بن، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر هەناردەکردنی نەوت بۆ کڕیارەکانیان. . وهزارهتى دهرهوهى ئێران، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە، لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنی لەگەڵ جێرمی هێنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامداوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، باسیان لە گرژییەکانی ناوچەی کەنداو و پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لە جەبەل تارق کردووە. . محەمەد جەواد زەریف بەهاوتا بەریتانییەکەى ڕاگەیاندووە، لەژێر هەر بارودۆخێکدا بن، ئێران لە هەناردەکردنى نەوت بۆ وڵاتان بەردەوام دەبێت. . زەریف لە بارەی کەشتیە دەستبەسەر کراوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ''حکوومەتی بەریتانیا دەبوو تا ئێستا هەنگاوی پێویستی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێران بنایە." . لە بەرانبەردا جێرمی هێنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئێران مافی خۆیەتی نەوت هەناردەی دەرەوە بکات و نیگەرانیی خۆیشی لەبەرانبەر زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە دەربڕی. . هەروەها هیوای خواستووە کە لە کۆتایی قۆناغی دادگا و پڕۆسەی یاساییدا، ئیدارەی جەبەل تارق کەشتی "Grace 1" ئازاد بکات. .