گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەرۆک و وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى دیاریکران

2022.01.13 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک و وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى دیاریکران

ناس کورد-

ڤیان سەبرى بەسەرۆکى فراکسیۆنی پارتى لە پەرلەمانی عێراق و ڤیان دەخیل بە وتەبێژى فراکسیۆنەکە دیاریکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمانی عێراق، پارتی بڕیاری داوە  ڤیان سەبری وەک سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیاری بکرێت و ڤیان دەخیلیش وەک گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ھاوکار دەبێت و لێدوان بە ناوی فراکسیۆنی پارتی دەدات بۆ دەزگاکانی راگەیاندن.

 

وتیشى لە قۆناغی داھاتووشدا جێگر و بڕیاردەری فڕاکسیۆنی پارتیش دیاری دەکرێن، بەڵام ئێستا پەرلەمان سەرقاڵی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقە و دواتر پۆستەکانی نێو فراکسیۆنی پارتی یەکلا دەکرێنەوە.