کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دیمەنی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس، لە لایەن پارێزگاری واستەوە کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ڕونکردنەوەی لەسەر دەدات. .. بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاوکراوەتەوە، محەمەد مەیاحی پارێزگاری واست، لە بازگەیەکدا ھێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرێکی بازگەکە. . بەپێی زانیارییەکان، مەیاحی بەهۆی ئەوەی ڕێگە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی نەکراوەتەوە، هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەری بازگەکە. . دیمەنی ڕووداوەکە لە کامێراکانی چاودێری بازگەکەوە وەرگیراوە، کە تێیدا دەردەکەوێت پارێزگار چەند جارێک پەلاماری ئەفسەری بازگەکە دەدات. . لەوبارەوە سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر ڕووداوەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە سەرجەم پاسەوانەکان لە محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست وەربگرێتەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەفسەرەکە سکاڵای یاسایی دژی پارێزگاری واست تۆمار دەکات. . بەپێی میدیا عێراقیەکان ئەفسەرەکە پلەی ڕائید بووە و لەوکاتەدا کە پارێزگار لە بازگەکە بووە، ترافیکێکی زۆر بەهۆی پشکنینی ئۆتۆمبێلەوە دروستبووە. [embed]https://youtu.be/sfZp4eNRxwk[/embed]