گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕەکەیان تەقەى لێکردن

سێ هۆکار..زانیارى نوێ لەسەر کوژرانى چوار ئەندامى خێزانێک

2022.01.13 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار..زانیارى نوێ لەسەر کوژرانى چوار ئەندامى خێزانێک

ناس کورد-



وتەبێژى پۆلیسى نەجەف رایگەیاند، سێ هۆکار لەپشت رووداوى کوشتن و بریندارکردنى پێنج ئەندامى خێزانێکەوە بووە لەلایەن گەنجێکەوە کە سەر بە هەمان خێزان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەقید میقداد موسەوى لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس" وتى "ئەو تاوانەى گەنجێکى لەدایکبووى 2005 ئەنجامیدا کە هەستا بە کوشتن و بریندارکردنى ئەندامانى خێزانەکەى لەژێر کاریگەرى مادەى هۆشبەردا نەبووە، وەک هەندێک بانگەشەیان بۆ دەکرد".

 

وتیشى "تاوانەکە لەئەنجامى کاریگەربوونى ئەو گەنجە بە تۆڕى کۆمەڵایەتى، فشارى خێزان و توڕەییەوە بووە، سەرجەم ئەو هۆکارانە کۆبوونەتەوە و بونەتە هۆى روودانى ئەو تاوانە".

 

عەقید میقداد باسى لەوەشکرد، تۆڕى کۆمەڵایەتى شوێن و هۆکارێکى یارمەتیدەرە بۆ دڕندەترین تاوانەکانى ئێستا، لەگەڵ هەندێ یارى ئەلیکترۆنى کە هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکات، ساڵى رابردوو دوو تاوانى دیکە بەهەمان هۆکار تۆمارکران.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف (سێشەممە 11-1- 2022) بە "ناس"ی ڕاگەیاند، "لە نەجەف گەنجێک هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی باوکی و بە دەستڕێژی گولـلە باوکی و زڕدایکی و خوشکێکی و برا 15 ساڵانەکەی کوشتووە و خوشکێکی دیکەشی بە برینداری هەڵهاتووە و خۆی ڕزگار کردووە."   

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەوەی هاووڵاتیانی ناوچەکە پۆلیسیان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە گەنجەکەیان دەستگیرکردووە."