گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 راپۆرتێکى ئەمەریکى: کۆرۆنا بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە 

2022.01.13 - 08:14
App store icon Play store icon Play store icon
 راپۆرتێکى ئەمەریکى: کۆرۆنا بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە 

ناس کورد-



کۆمپانیایەکى ئەمەریکى لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کۆرۆنا بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە و جۆری نوێ بخاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"کەی کۆڤید-19 کۆتایی پێدێت؟" ئەمە سەردێڕی راپۆرتێکی ئەم مانگەی کۆمپانیای مکینزی بوو، کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری بەڕێوەبردنە لە ئەمەریکا. راپۆرتەکە دەڵێت ڤایرۆسی کوڕۆنا بەخێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە و جۆری نوێ بخاتەوە، ئەوەش بەپێی دەنگى ئەمەریکا.

 

کارستان سی کۆنین، پرۆفیسۆری بەشی پەتاناسی لە بەشی تەندروستی گشتی لە زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لە ئەمەریکا، دەڵێت "هەموو جارێک وا بیردەکەینەوە شتەکان باشتر دەبن، پاشان جۆرێکی دیکە دێتەوە."

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر نەخۆشی توشبووی بە ئۆمیکرۆن هەیە. نزیکەی ملیۆن و نیوێک خەڵک تەنیا ڕۆژی دووشەممە توشبوون، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە جیهاندا.

 

دکتۆر دەیڤد ئارۆنۆف، پسپۆڕی پزیشکی لە زانکۆی ئیندیانا دەڵێت ئەم نەخۆشییە وەکو لێخوڕینی ئۆتۆمبیلێک وایە لە کەشوهەوایەکی خراپدا. دەڵێت، "هەرچەندە ئۆتۆمبیلەکەمان باشترین لایتی پێشەوەی هەبێت، هێشتا ناتوانین لەنێو تەمەکەدا ببینن. بەواتایەکی دیکە، لەراستیدا نازانین ئایا جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسەکە دەکرێت پشێویەکی زۆر بخاتەوە یاخود نا."

 

دکتۆر لوسی ماکبراید، پزیشک لە واشنتۆنی پایتەخت، وتى "پێموایە خەڵکی هێواش هێواش دەرک بەوەدەکەن کە دەبێت فێربن لەگەڵیدا بژین، چونکە ڤایرۆسەکە ناڕوات."

 

وتیشی رەنگە وەکو نەخۆشییە بەربڵاوەکانی دیکەی هاوشێوەی هەڵامەت هەمیشە بمێنێت و ناچاربین ساڵانە ڤاکسین وەربگرین تا خۆمانی لێبپارێزین.

 

کریستین رونیان، مامۆستای بەشی پزیشکی خێزانی و تەندروستی کۆمەڵگا لە زانکۆی ماساچوسێتس پێشبینی دەکات ئامیکرۆن لە کۆتایی مانگی یەکدا بگاتە لوتکە و ئیدی حاڵەتەکان بەرەو کەمبوونەوە بچن.

 

رۆنیان وتی، "جۆرێک لە ڕەشبینی دروست بووە کە ئەم ڤایرۆسە بەم نزیکانە ناڕوات."