گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى لەنەخۆشخانەى منداڵانەوە

لەسلێمانى توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا ’’بەرزدەبێتەوە’’

2022.01.12 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا ’’بەرزدەبێتەوە’’

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لەناو گەوران وردە وردە لەناو منداڵانیش تووشبوون زیاد دەکات، ئەوەش پێویستى بەوەیە خۆپارێزى باشتر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



پشدەر عەبدوڵا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ڕاستە منداڵان تا ڕادەیەک لە چاو گەوراندا سەلامەتترن، بەڵام منداڵانیش بێ بەش نین لەحاڵەتی توند و هەندێکجاریش لێکەوتەی زۆر خراپیان دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، زۆرجاریش گوێزەرەوەیەکی خراپن بۆ تووشکردنی گەورەکان".

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گەوران بە تووشبوون بەکۆڕۆنا ، ووردە ووردە لە منداڵانیش تووشبوون زیاد ئەکات، ئەوە بۆ تۆقاندن نیە ،بەڵکو تەنها بۆ ئاگاداربوونە بۆ ئەوەی خۆپارێزی باشتر بکرێت.

 

 

ڕاستە منداڵان تا ڕادەیەک لە چاو گەوراندا سەلامەتترن بەڵام منداڵانیش بێ بەش نین لەحاڵەتی تووند و هەندێکجاریش لێکەوتەی زۆر خراپیان ئەبێت بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە،وە زۆر جاریش گوێزەرەوەیەکی خراپن بۆ تووشکردنی گەورەکان.

 

لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەند پزیشکێکمان بەتایبەت پزیشکی پایەبڵندمان  تووشی کۆڕۆنا بوون، ئەو پزیشکانە زۆربەی کات لەناو نەخۆشخانە خزمەت ئەکەن و بەریەک کەوتەی زۆریان هەیە لەگەڵ منداڵی نەخۆش، ئەگەری زۆرە لە منداڵی نەخۆشەوە تووش بووبن.

 

تا ئێستا دۆخی نەخۆشخانە تاڕادەیەک ئارامە،هیوادارین بتوانین خزمەتێکی شایستە پێشکەش بەمنداڵانی سلێمانی و دەوروبەری بکەین، هەرچەندە لەڕووی دەرمان و کارمەندی تەندرووستیەوە لەباروودۆخێکی زۆر خراپداین، بەردەوام ئەبین لە فشارکردن لەسەر حکوومەت کەدەرمانی پێویستمان بۆ دابین بکات و کارمەند و پەرستاریشمان بۆ دابمەزرێنێت.

 

لەڕووی بێدو شوێنەوە هەوڵ ئەدەین کە هیچ منداڵێک پێویستی بە نەخۆشخانەی دەرەوەی نەخۆشخانەکەی ئێمە نەبێت.

 

منداڵان شایەنی زۆر لەوە زیاترن و ئەرکمانە کەهەرچی لەتواناماندا بێت بۆیان دابین بکەین.

 

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.