گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى باسى سیناریۆى 2018 دەکات

یەکێتى کاندیدەکەى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار تۆمار دەکات

2022.01.12 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى کاندیدەکەى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار تۆمار دەکات

ناس کورد-

میدیاى یەکێتى بڵاویکردەوە، سبەینێ ناوى بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆککۆمار تۆماردەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى پارتى هۆشیار زێبارى بۆ کێبڕکێی وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى یەکێتى، بەرهەم ساڵح بەفەرمى لەلایەن یەکێتییەوە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە دیاریکراوە، نوسینگەکەشى سبەینێ بەفەرمى سیڤى و ناوەکەى تۆماردەکات.

 

رێزان شێخ دلێر راوێژکارى مەکتەبی سیاسی یەکێتى (12-1-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "قۆناغى ئێستا گرنگە بۆ ماڵى کوردى و یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار کە پشکى یەکێتییە و بەرهەم ساڵحیش تاکە کاندیدە بۆ وەرگرتنەوەى پۆستەکە بۆ جارى دووەم".  

  

وتیشى "هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان نەبووە لەو بارەیەوە".  

 

تا ئێستا دیار نییە ناکۆکییەکانى ئێستاى پارتى و یەکێتى لەسەر ئەو پۆستە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت و پێش وادەى یاسایی بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لەسەر کاندیدى هاوبەش رێکدەکەون، یاخود وەک ساڵى 2018 بەکاندیدى جیوازەوە دەچنە ئەو کێبڕکێیەوە.

 

ماجد شنگالى پەرلەمانتارى پارتى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "پۆستى سەرۆککۆمار پشکى کوردە و تەوافوقى لەسەر دەکرێت، سیناریۆى 2018 دوبارە نابێتەوە، بەتایبەتى کە کاتێکى زۆرمان لەبەردەم ماوە بۆ رێککەوتن لەسەر یەک کاندید".