گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێکى هاتوچۆى هەولێر بەمردویی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

2022.01.12 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
کارمەندێکى هاتوچۆى هەولێر بەمردویی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

بەرگرى شارستانى هەولێر رایگەیاند، کارمەندێکى هاتوچۆى هەولێر بەمردویی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرگرى شارستانى هەولێر لە راگەیەنراوێدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە " ئاگادارکراینەوە لەلایەن هاوڵاتیان کە کەسێک لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر - کەرکوک لەناو ئۆتۆمبیلەکەی لەهۆش خۆی چووە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەش داخراوە".

 

دەشڵێت "دەستبەجێ تیمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو هاوڵاتیەکە دەرهێنراو رەوانەی نەخۆشخانە کرا بەلام بەداخەوە گیانی لەدەست دابوو".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هاوڵاتییەکە ناوی ( دڵشاد سلێمان ) و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بوو.

May be an image of 1 person, outdoors and text that says