گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

جوڵەیەک لە زێبارییەوە بەرەو پۆستى سەرۆککۆمار..یەکێتى سورە لەسەر هەڵوێستەکەى

2022.01.12 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
جوڵەیەک لە زێبارییەوە بەرەو  پۆستى سەرۆککۆمار..یەکێتى سورە لەسەر هەڵوێستەکەى

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى داواکارى فەرمى پێشکەشکرد بەمەبەستى خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، ئەوەش بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هەنگاوەى زێبارى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار، لەکاتێکدا یەکێتى جەختدەکاتەوە کە ئەو پۆستە مافى ئەوە و تاکە کاندیدیشى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى ئێستایە.

 

رێزان شێخ دلێر راوێژکارى مەکتەبی سیاسی یەکێتى (12-1-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "قۆناغى ئێستا گرنگە بۆ ماڵى کوردى و یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار کە پشکى یەکێتییە و بەرهەم ساڵحیش تاکە کاندیدە بۆ وەرگرتنەوەى پۆستەکە ۆ جارى دووەم.

 

وتیشى "هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان نەبووە لەو بارەیەوە".