گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لەپەرلەمانەوە لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

2022.01.12 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لەپەرلەمانەوە لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتى پەرلەمان پابەندە بە وادە دەستورییەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لیژنەیەکى پسپۆڕ وردبینى بۆ سیڤى ئەو کەسانە دەکات کە خۆیان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار کاندید دەکەن.

 

وتیشى سەرۆکایەتى پەرلەمان پابەندە بە وادە دەستورییەکان لەو بارەیەوە، پێویستە کاندیدەکانى سەرۆک کۆمار مەرجەکانیان تێدابێت کە لە مادەى 68 ى دەستور دیاریکراون.

 

رۆژى 9-1-2022 محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەرگاى خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار کردەوە کە ماوەى 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.