گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەیەک شوێندا

77 ژن و 152 پیاو بەتۆمەتى ’’لەشفرۆشی و قومار’’ لەهەولێر دەستگیرکران

2022.01.12 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
77 ژن و 152 پیاو بەتۆمەتى ’’لەشفرۆشی و قومار’’ لەهەولێر دەستگیرکران

ناس کورد-

پارێزگارى هەولێر ئاشکرایکرد، لە هەڵمەتەکەی شەوی رابردوو 152 پیاو و 77 ژن لە شوێنێکی گەشتیاریی دەستگیرکراون و لە هەر شوێنێکی شارەکە کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى رووداو وتى "لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی کە بۆ چاودێریی و رێکخستنەوەی یانە شەوانەکان رامانگەیاندبوو شەوی سێشەممە کاژێر 11:00 بە هەماهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و هێزێکی ئەمنیی تایبەت، شوێنێکی بەناو گەشتیاریی کە تێیدا قومار و لەشفرۆشی دەکرا، داخرا و 229 کەس لەگەڵ خاوەن شوێنەکە دەستگیرکراون".

 

لەو 229 کەسەی دەستگیرکراون 152 کەسیان پیاون و 77 کەسیشیان ژنن. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسانە هەموو لە گرتووخانەی هەولێرن و دەدرێنە دادگا و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

پارێزگاری هەولێر جەختیکردەوە، ئەو هەڵماتانانە بەردەوام دەبێت و هەر جێگایەک کە تێیدا کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت، دادەخرێت.

 

لاى خۆیەوە، پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران، هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا. دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیرا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت".