گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش ڕەخنەكانی ڕۆحانی

هەڕەشەیەكی قاسم سولەیمانی لە ڕۆحانی ئاشكرا دەكرێت

2022.01.12 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەكی قاسم سولەیمانی لە ڕۆحانی ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد-

 

ئەمیر حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئاشكرای كرد لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی پێشووی ئێران سولەیمانی هۆشداری داوەتە ناوبراو كە ڕێبەری ئێران و ڕژێم "هیڵی سوورن"، ئەوان ناتوانن بەرامبەر ئاوەژووەكانی ئەو بێدەنگ بن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 زادە لە چەند لێدوانێكدا بۆ كەیهان (12_1_2022) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە ئەوە گێڕاوەتەوە كە سولەیمانی بە ڕۆحانی سەرۆكی ئێرانی وتووە "بەڕێز ڕۆحانی! ئایا ئەتەوێت ڕێگای ئەحمەدی نەژاد بگریت؟ ئایا ئەتەوێت وەك ئەوبیت؟ بۆچی وا لەخۆت دەكەیت؟ بۆچی رۆژانە هێرش دەكەیتە سەرمان؟". 

 

بەگوێرەی چاوپێكەوتنی حاجی زادە نەژاد لە كۆتاییەكانی حوكمڕانی دووەمی و ڕۆحانی سكاڵای ئەوەیان كردووە كە سوپای پاسداران دەست لە كاروباری ناوچەكە وەردەدات و كێشە بۆ ئێران دروست دەكات. هەروەها ڕۆحانی وتبوی سوپای پاسداران بە چەك كۆنترۆڵی حكومەتی بێ چەكی ئێرانیان كردووە.