گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەتى هەرێم: نەوتە 90 هەزار دینارییەکە بۆ دانیشتوانى شارەکانە کە داهاتیان باشترە

2022.01.12 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: نەوتە 90 هەزار دینارییەکە بۆ دانیشتوانى شارەکانە کە داهاتیان باشترە

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەو نەوتە سپییەى کە 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابەشکراوە بۆ ناچە شاخاوییەکان و کەسانى کەمدەرامەت بووە، نەوتەکەى دیکەش کە بە 90 هەزار دینار دابەشدەکرێت بۆ ناو شارەکانە کە داهاتى دانیشتوانەکانیان باشترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل (12-1-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "سەرەتا 100 ملیۆن لیتر نەوتمان کڕیوە و بە نرخێکى پاڵپشتیکراو 55 هەزار دینار دراون بەخێزانە کەمدەرامەتەکان بەتایبەتى لەناوچە شاخاوییەکان".

 

وتیشى "بەڵام ئەوەى کە ئێستا دابەشدەکرێت لەپارێزگاى دهۆک و لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگاتە پارێزگاکانى دیکە، بەغدا هەر لیترێکى بە 450 دینار هەژمارکردووە کە دەکاتە 90 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش هۆکارى جیاوازیی نرخەکەیە".

 

"بەو شێوەیە پلانمان داناوە کە نەوتە 55 هەزار دینارەکە بۆ ناوچە شاخاوییەکان بێت، نەوتە 90 هەزارییەکەش بۆ دانیشتوانى ناو شارەکان بێت کە ئیحتیمالە داهاتیان باشتر بێت"، جوتیار عادل وایوت.