ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هۆکارى سەرەکى خاوبوونەوەى دابەشکردنى موچە نەهاتنى پارەکەى بەغدایە و ئەگەر بگات لەچەند رۆژێکدا موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "دواکەوتنى پارەکەى بەغدا هۆکارى سەرەکییە بۆ خاوى دابەشکردنى موچە، نامانەوێت دابڕان دروستبێت لەدابەشکردنى موچە".
وتیشى "هەرکاتێک پارەکە بنێرێت لەماوەى دوو بۆ سێ رۆژ موچە دابەشدەکەین".
لەبارەى کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆ، وتەبێژى حکومەت وتى "کارى باش کراوە بۆ کۆکردنەوەى داهات بەڵام هێشتا بەتەواوى لێی ڕازى نین".