گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پۆلیس: پیاوەکەی کەرکوک لەلایەن خەسوویەوە کوژراوە

2022.01.12 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس: پیاوەکەی کەرکوک لەلایەن خەسوویەوە کوژراوە

ناس كورد-

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرای کرد، دەرکەوت هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕین لەلایەن خەسوویەوە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی کەرکوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12-1-2022) ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکوک، دەرکەوت دایکی ژنی تاوانلێکراوەکە، واتە خەسووی، بە سێ فیشەک کوشتوویەتی.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، "کێشەی نێوان ئەو خەسوو و زاوایە کۆنە و کۆمەڵایەتی بووە، بۆ سەردەمی ئاوارەیی دەگەڕێتەوە و چەند ساڵێکە خەسووەکەی بیر لە کوشتنی ئەو زاوایەی دەکاتەوە و ئامانجی ئەم سەردانەشی ھەر بۆ ئەوە بووە".



ئافرەتەکە ناوی "ر. ح" و تەمەنی 40 ساڵە، لەلایەن پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەکانی کەرکووکەوە دەستگیرکراوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە دوای کوشتنی زاواکەی بە ناوی عەلا حەموود ھەڵساوە بە فڕێدانی تەرمەکەی و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

May be an image of ‎1 person and ‎text that saysMay be an image of 6 people, people standing and indoorMay be an image of outdoors