گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان: نەوت دەگەیەنینە هەموو ماڵێک

2022.01.12 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان: نەوت دەگەیەنینە هەموو ماڵێک

ناس کورد-

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانییاندا بەردەوامە و وتیشی، "سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەکەم کە نەوتیان بەسەردا دابەشنەکراوە و نەوتیش دەگەیێنینە هەموو ماڵێک."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


کەمال ئەترووشی لە زاخۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (12-1-2022) و ڕایگەیاند، "ئێمە هاتووین بۆ زاخۆ بۆ ئەوەی وەکو وەزارەت هاوکاری ئەم شارە بکەین، زاخۆش ناوچەیەکە بۆ نەوت زۆر گرنگە. ئەو کۆمپانیایانەی لێرە لە بوار-ی نەوت کار دەکەن پێویستە خزمەتگوزاری پێشکێشی زاخۆ بکەن."


کەمال ئەترووشی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەوان لەو سەردانە بۆ ئەوەبووە کە دەستی کار زیاتر بکەن و گەنجان دابمەزرێنن و خزمەتگوزاریش پێشکێشی شارەکە بکەن، راشیگەیاند "لە زاخۆ وەبەرهێنانێکی باش هەیە لە بواری نەوتدا، ئەمڕۆ بە پاڵپشتی جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لێرەیەن و بڕیارمانداوە کە ئیدارەیەکی بەهێز لەبواری نەوت و کانزا لە زاخۆ بکەینەوە. ئێمەش وەک وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە خزمەتی ئەو ئیدارەیەدا دەبین."



لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا لەبارەی کۆمپانیای رووسنەفت لە زاخۆ، د. کەمال ئەترووشی گوتی "رووسنەفت کۆمپانیایەکی گەورەیە و چەندین ساڵە گرێبەستی هەیە لەگەڵ سامانە سرووشتییەکان، لە چەند بلۆکێکدا کاری خۆی کردووە و نەوتی لە چەند کێڵگەیەک دەرهێناوە."



لەبارەی کێشەی بەنزین لە زاخۆ کە لیتری بە 800 بۆ 850 دینار دەفرۆشرێت، وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند "رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەوەبوو کە مانگانە ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزین بە کوالیتییەکی باش بنێرێت. ئێمە قەیرانێکی گەورەمان هەبوو و بەنزین لە وڵاتانی دراوسێ راگیرا. دوای ئەوەی چوومە بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق قسەمان کرد کە مانگانە ئەو ملیۆن و 80 هەزار لیترە بنێرنە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک دیارە کێشەی تەکنیکی و کێشەی دیکە هەن کە ناردنی ئەو بڕەی بەنزین بەردەوام نەبوو، ئەو بڕە بەنزینەی عێراق دەینێرێت بە دڵنیاییەوە بەشی کوردستان ناکات، بەڵام ئەگەر بێت و بڕی ئەو بەنزینە لە عێراق زیاتر بێت و لە کوردستان رێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بێت رەنگە دۆخەکە باشتر بێت."



سەبارەت بە نەوتی زاخۆ کە رێژەیەکی زۆری نەوتی تێدایە کەمال ئەترووشی دەڵێت "بەڵێ پێویستە خزمەتی ئەو شارە بکرێت و ئەولەویەتیش بۆ زاخۆ دەبێت و ئەوە باوەڕی منە بۆ ئەم شارە. ئەگەر بێت و لێکتێگەیشتنێک هەبێت لەنێوان کۆمپانیای بەرهەمهێنان و ئیدارەی شارەکە دەبێت ئەولەویەت بۆ دامەزراندن و کارکردن و دامەزراندنی گەنجان بێت بۆ شارەکە."