گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

ئاگادارییەک لەبارەى دەسپێکردنەوەی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئێران

2022.01.12 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەى دەسپێکردنەوەی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئێران

ناس کورد-

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022 دەستی پێکردوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکونسوڵگەرییەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی پێنج هەزار دینار) مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە."