کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌سه‌ر بارودۆخى كه‌ركوك، سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى توركمانى وه‌ڵامى مه‌سعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌داته‌وه و ئاماژە بەوە دەکات، كێشه‌ى كه‌ركوك په‌یوه‌ندى نییه به‌دوو حیزبه‌وه به‌ڵكو پێكهاته‌كان چاره‌نوسى یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه. . ئیستبرق ئۆغڵۆ، سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى توركمانى له‌شارى كه‌ركوك به میدیاكانى عێراقى ڕاگه‌یاندوه، هەموو کاتێك سیاسەتەکانى مەسعود بارزانى قه‌یران دروستده‌كات و شه‌قامى توركمانیش ده‌شڵه‌ژێنێت، هیچ كه‌سێك بۆى نییه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستوه‌رداته كاروباره ناوخۆییه‌كانیه‌وه، ده‌ستور سنورى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌كه‌ى دیارى ده‌كات. . ئۆغڵۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه:" لێدوانه‌كانى بارزانى له‌باره‌ى كوردبوونى كه‌ركوكه‌وه بۆ پێكانى ئێمه‌یه، جهختدهكهینهوه كه پێكهاته‌كانى كه‌ركوك چاره‌نوسى پارێزگا یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه كه شوناسه‌كه‌ى سه‌ر بهكوێیه، یاسا بڕیاریداوه كه‌ركوك به‌شێكه له حكومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌مڕۆش سه‌ر به‌به‌غدایه نه‌ك هه‌رێم". . سهكردهكهى به‌ره‌ى توركمانى جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه، ده‌ستهه‌ڵناگرن له‌و شاره و كێشه‌ى كه‌ركوكیش تایبه‌ت نیه به‌كێشه‌ى دوو حیزبه‌وه. . ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 13ى ته‌مموزى 2019)، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگهیهنراوێكى له‌باره‌ى بارودۆخى شارى كه‌ركوكه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "سازش لەسەر كوردستانیبوونى كه‌ركوك ناكه‌ن". .