گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هێرشێک لە یەکگرتووی ئیسلامییەوە: ئەگەر شکستی حکومڕانی کوردی نەبێت چییە؟!

2022.01.12 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێک لە یەکگرتووی ئیسلامییەوە: ئەگەر شکستی حکومڕانی کوردی نەبێت چییە؟!

ناس کورد-

كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو هەموو قەیرانە كەڵەكەبوانەی هەرێم ئەگەر دەلیلی شكستی ناسیونالزمی كوردی و حوكمڕانی كوردی نەبێت ئەی چییە؟!.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا عەبدوڵا، كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی (12-1-2022) ڕاگەیاند، "لە هەرێمێك دانیشتوانەكەی لە شەش ملیۆن تێنەپەڕێت و خاكەكەی كوێستان و گەرمێنی ببێ و زەوی كشتوكاڵی ببێ و نەوت و كانزای ژێر زەوی ببێ و شوێنی گەشتیاری ببێ، ناكرێ دانیشتوانەكەی هەژار بن كە حوكمڕانیەكی دادپەروەر و ڕەشید بێت."

 

ئەوەشی خستەڕوو، "دەسەڵاتێك سنورەكانی پێ نەپارێزرێت و ژیانی هاوڵاتیەكانی پێ دابین نەكرێت و سود لەتوانامرۆیەكانی گەنجان وخاوەن بڕوانامەكان وەرنەگرێت چ جۆرە دەسەڵاتێكە، حوكمڕانیەك گەنج و لاوەكانی وڵات جێبێڵن لەداخی دەسەڵاتدارەكانی چ جۆرە دەسەڵاتێكە، سی ساڵ لەدەسەڵات بی ڕۆژ بەڕۆژ هاوڵاتیەكانت ئینتیمانی نیشتمانیان لاواز بێت چ جۆرە كوردایەتیەكە، دەسەڵاتێك بەرپرس و كاربەدەستانی و دەستو پێوەندەكانی نغرۆی ڕەفاهیەت بن و هاوڵاتیەكانیشی لەداخی ئەم دەسەڵاتە سەری خۆیان هەڵبگرن و حاشا لەنەتەوە و نیشتمان بكەن چ شەرمەزاریەكە، بەداخەوە لەدوای سەدەیەك خەبات و خوێن و قوربانی و ئەنفال و كیمیاباران ئەنجامەكەی جێهێشتنی وڵاتە ، ئەگەر ئەوە دەلیلی شكستی ناسیونالزمی كوردی و حوكمڕانی كوردی نەبێت ئەی چیە؟".