گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بایکۆت یان ئۆپۆزسیۆن’’

چوارچێوەى هەماهەنگى لەنێوان دوو بژاردەدا خۆى یەکلادەکاتەوە

2022.01.12 - 00:11
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى لەنێوان دوو بژاردەدا خۆى یەکلادەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق سەر بە چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، پێکهێنەرەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى تاوتوێی بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی یان راگەیاندنى ئۆپۆزسیۆن بوونیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس عەرداوى پەرلەمانتارى بزوتنەوەى حقوق سەر بە کەتائیبى حزبوڵا کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەتەوە و تاوتوێی ئەوەیکردووە کە لەنێوان دوو بژاردەى بایکۆت و ئۆپۆزسیۆن بووندا خۆى یەکلایی بکاتەوە.

 

وتیشى "ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوا بێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن هەڵدەبژێردرێت".

 

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رۆژى سێشەممە کۆبووەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى هەنگاوەکانى داهاتوو، دواى یەکلاییکردنەوەى دەستەى سەرۆکایەتى لەلایەن پەرلەمانەوە.  

 

کۆبوونەوەکە لەنوسینگەى هومام حەمودى سەرکردە لەئەنجومەنى باڵا ئەنجامدراوە.  

  

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەکانى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمان و هەنگاوەکانى داهاتووى چوارچێوەى هەماهەنگیی بووە.