گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج ڕۆژ..پێشبینى نوێ بۆ بارینى بەفر لەشارەکان

2022.01.11 - 23:55
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج ڕۆژ..پێشبینى نوێ بۆ بارینى بەفر لەشارەکان

ناس کورد-

 

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لە رۆژانی ١٣ -١٧ ی ئەم مانگەدا شەپۆلێکى بەهێزى باران و بەفر هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و  لە سەنتەری ھەندێ لە شارەکان بەفر ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  لەماوەی رۆژانی ١٣ و ١٤ و ١٥ ی ئەم مانگە پێشبینی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز و شێداری دەریای سوور و ناوەراست دەکرێت بە ئاراستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانەوە کە دەبێتە ھۆی بارانبارینێکی زۆر لە تەواوی ناوچەکەدا و بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک زۆرترین کاریگەری دەبێت.

 

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا ئەگەری بارینی ٤٠ تا ١٥٠ ملیمەتر زیاتر باران ئەبێت وە پشتیوان بەخودا لە تەواوی ئەو ناوچانەی تا ئێستا بارانی پێویست نەباریوە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا ئەبارێت و پەڵە دەدات.

 

ئاراس جەبار باسى لەوەشکردووە، لە کۆتایەکانی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا لە رۆژانی ١٦ و ١٧ ی مانگ شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکە دەگرێتەوە کە  بارستە ھەوایەکی تا رادەیەک ساردی جەمسەری باکوری لەگەڵدا دەبێت و بەشێوەی بەفر بارین لەتەواوی ناوچە شاخاویەکاندا کاریگەری دەبێت و لە سەنتەری ھەندێ لە شارەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.