گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پێنج بەنزینخانە

دابەشکردنى بەنزینى عێراقى دەستپێدەکاتەوە

2022.01.11 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى بەنزینى عێراقى دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنى بەنزینى عێراقى دەستپێبکاتەوە، دواى هەفتەیەک لە راگرتنى دابەشکردنى بەسەر شۆفێراندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە بەنزینی عێراقی لەدەرەوەی شار لەم وێستگانە بەردەست دەبێت: شیروان لە کەلار. خانزادی میر لە چەمچەماڵ. دوکان لە دوکان. دۆستان لە رانیە. پشدەر لە قەڵادزێ.

 

ماوەى هەفتەیەکە دابەشکردنى ئەو بەنزینە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى راگیراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکارەکەیان رانەگەیاندووە.