گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدى هاوبەش و کۆبوونەوەى لوتکە

داوایەکى نوێ لەیەکێتییەوە لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار

2022.01.11 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى نوێ لەیەکێتییەوە لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، پۆستى سەرۆککۆمار بۆ حزبەکەى یەکلایی بووەتەوە و پێویستە کورد بەکاندیدێکى هاوبەش بچێتە ئەو پرۆسەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان یاروەیس بەتەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى وت "ئێستاش نەچووە بچێت، هێشتا سەرەتاى پڕۆسەکەیە و لەبەردەم قۆناغێکى هەستیارداین، دوو هەنگاوى گەورە ماوە کە یەکێکیان هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە کە کورد بەکاندیدێکى هاوبەش بچێتە ئەو پرۆسەیەوە، دواتر پێویستە کورد پێکەوە گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئەو کەسەى بۆ سەرۆکوەزیران رادەسپێردرێت".

 

وتیشى "سەرۆککۆمار یەکلایی بووەتەوە کە بۆ یەکێتییە، بۆیە پێویستە پارتى و یەکێتى و کۆمەڵ  یەکگرتوو کۆبوونەوەى لوتکە بکەن بۆ ئەوەى کورد لەبەغدا یەکگرتوو بێت و بگەن بەئەجێندا و بڕیارێکى هاوبەش".

 

کاروان یاروەیس جەختیکردەوە، هیچ لایەنێکى کوردستانى لەبەغدا سود لەوە وەرناگرێت کە لەیەکڕیزى کورد بچێتە دەرەوە.