گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

بڕیارێک لە دادگاى هەرێمەوە لەبارەى جیابوونەوەى ژن و مێرد لەڕێگەى مۆبایلەوە

2022.01.11 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە دادگاى هەرێمەوە لەبارەى جیابوونەوەى ژن و مێرد لەڕێگەى مۆبایلەوە

 

ناس کورد-

 

پارێزەرێک رایگەیاند، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم ڕای خۆی گۆڕیوە لەبارەى داواى جیابوونەوە لەرێگەى مۆبایل و هۆکارەکانى دیکەى پەیوەندى، لەکاتێکدا پێشتر داواى لەو شێوەیە رەتدەکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکان ساڵەیی پارێزەر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەسەر ئەو بنەماییەی دەستەکانی پێشوو لە دادگای پێداچوونەوە دایاننابوو تەڵاقدان بە ڕێگای موبایل و باقی هۆکارەکانی تری پەیوەندی کردن نەدەکەوت چونکە ئەو دەنگە و تۆمارانە دەکرا دەستکاری بکرێت، لەژێر ڕۆشنایی ئەمەش دادگای باری کەسی  بریار دەدات بە ڕەتکردنەوەی داوایەک کە ژنەکە داوای پەسەند کردنی ئەو تەڵاقەی کردووە کە پیاوەکەی بە ڕێگای موبایل لە دەرەوەی وڵاتەوە ژنەکەی لەبەردەم لیژنەی فتوا تەڵاق داوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەڵام لەکەیسێکدا و دوای تانەدان لە بڕیارێکى رەتکردنەوەى تەڵاق بەو رێگەیە، دەستەی نوێی دادگای پێداچوونەوە ڕای خۆیان لەسەر ئەم بابەتە گۆڕیوە دادگای باری کەسی پابەند کردووە پێویستە بۆ سەلماندنی داواکە ئەندامانی لیژنەی فتوا بانگهێشتی دادبینی بکات و لەسەر بنەمای زانیاری ئەوان بڕیار لەسەر کەوتن یاخود نەکەوتنی تەڵاقەکە بدات.

May be an image of monumentNo photo description available.