گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ لەکەشناسییەوە بۆ بارینى باران و بەفر

2022.01.11 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێ لەکەشناسییەوە بۆ بارینى باران و  بەفر

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمشەو  لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەبەردەوام بێت و بەفریش لە ناوچەشاخاوییە سنوریەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت وە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بارانى مام ناوەند بۆ نمەباران کاریگەریەکەى لەکاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنوریەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات دەبارێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،نزمترین پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەرزترینیش پلەیک نزم دەبێتەوە. تەم ومژ و خراپی مەودا بینین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان کەم دەبێتەوە.

 

بڕى بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوو:

 

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

شەمامک 0.1 ملم

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانى 14.7 ملم

هەڵەبجە 24.4 ملم

چەمچەماڵ 8.6 ملم

ئاکرێ 5.8 ملم

بارزان 6.0 ملم

بازیان 12.6 ملم

دەربەندیخان 36.8 ملم

دوکان 17.4 ملم

حاجى ئۆمەران 3.8 ملم

هەڵشۆ 6.0 ملم

کەلار 3.4 ملم

مەیدان 19.4 ملم

سۆران 3.6 ملم

پێنجوێن 27.2 ملم

ماوەت 11.0 ملم

قەڵادزێ 10.0 ملم

سمێلان 0.4 ملم

مێرگەسۆر 3.4 ملم

سیدەکان 5.6 ملم

چۆمان 1.2 ملم

کەرکووک 11.9 ملم

خورماتوو 26.1 ملم

خانقین 2.9 ملم