گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێباری رونکردنەوە لەسەر ’’سازشکردن’’ لە پۆستی سەرۆککۆمار دەدات

2022.01.11 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
زێباری رونکردنەوە لەسەر ’’سازشکردن’’ لە پۆستی سەرۆککۆمار دەدات

ناس کورد-

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن پارتى سازشى لەپۆستى سەرۆککۆمار کردبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێبارى لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ناڕاستن کە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى ئەوەى پارتى سازشى لەپۆستى سەرۆککۆمار کردووە".

 

وتیشى "ئەو راپۆرتانە دوورن لە راستى و من لێدوانى لەو شێوەیەم نەداوە، ئەو پۆستە سیادیی و گرنگە و پێویستى بەتەوافوقى لایەنە کوردییەکان هەیە".