گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتییەوە لەبارەى پرسی سەرۆککۆمار

2022.01.11 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتییەوە لەبارەى پرسی سەرۆککۆمار

ناس کورد-

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، لە پرسی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێ تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی وتەبێژی ڕەسمی گوزارشت لە سیاسەتی ڕەسمی  یەکێتی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "بۆ هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هەبێت، بەتایبەتی پرسی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیتحادی لەعێراق، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی وتەبێژی ڕەسمی گوزارشت لە سیاسەتی ڕەسمی و دروستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات".

 

راگەیەنراوەکە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەواڵى جیاجیا لەبارەى یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار و دیاریکردنى کاندید بۆ ئەو پۆستە لەگەڵ بوونى ناکۆکی لەنێوان پارتى و یەکێتیدا لەو بارەیەوە.